دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "زۆر گه‌شتبینم" به‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی وت، ئێرانییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاوازتر قسه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئێستا زۆتر لۆژیكیترن، ئه‌وان رازی ده‌بن به‌وه‌ی كه ده‌بێت رازی بن پێی. له‌بیرتان بێت، ئه‌وان شكستیان هێانوه و سوپایان نه‌ماوه.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، "زۆر گه‌شبینم" كه بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، دۆخه‌كه زۆر ئازارده‌ر ده‌بێت.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردوه‌و ئه‌و وڵاته هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان كه‌م ده‌كاته‌وه. وتیشی، پێموایه ته‌نیا پێویستمان به هێمنییه‌كی زیاتره.