جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگهێشتی باڵیۆزی عێراق له واشنتۆن ده‌كات و ئیدانه‌ی توندی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر شكستی عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانه حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌جێ هه‌مو رێكارێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كریستۆفەر لاندۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نزار خەیروڵا، باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت کرد بۆ دەربڕینی ئیدانه‌ی توندی حکومەتی ئەمریکا له‌باره‌ی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانەی کە لەلایەن گروپە میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە لەعێراق دژی کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا ئەنجام دراون، لەوانەش بۆسەی 8ی نیسان بۆ كردنه ئامانجی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی لە بەغدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەم هێرشانە دوای سەدان هێرشی تر دێن کە لە هەفتەکانی ڕابردودا دژی هاوڵاتیانی ئەمریکی، بنکە دیپلۆماسییەکان و بەرژەوەندییە بازرگانییەکان، هەروەها دژی دراوسێکانی عێراق و دامەزراوە مەدەنییەکانی عێراق، لەوانەش لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دراون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، جێگری وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا، لە کاتێکدا پێزانینی هه‌بو بۆ هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، جەختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه شكستی حكومه‌تی عێراق لە ڕێگری‌کردن لەم هێرشانە، له‌كاتێكدا كه هه‌ندێك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن له دابینکردنی چەتری سیاسی، دارایی و مەیدانی بۆ میلیشیاکان، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەبێت.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جێگری وەزیری دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتوەکان هیچ هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی قبوڵ ناكات و چاوەڕوانە حکومەتی عێراق دەستبەجێ هەمو ڕێکارێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراق.