دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر به‌خێرایی ده‌بینن كه تێپه‌ڕینی نه‌وت به گه‌روی هورمزدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه. تره‌مپ داوا له ئێرانیش ده‌كات پاره له‌و كه‌شتییانه وه‌رنه‌گرێت كه به گه‌روه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی تروس سۆشیاڵ ره‌خنه‌ی توندی له رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ گرتوه‌و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌كه‌ی به "خراپترین و چه‌واشه‌كارترین" له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌واڵێكدا رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردوه كه تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌شه‌ڕی ئێران‌دا راگه‌یاندوه.
تره‌مپ وتویه‌تی، رۆژنامه‌كه "باسی لەوە کردوە کە من سەرکەوتنی پێشوەختەم لە ئێران ڕاگەیاندوە. لە ڕاستیدا، ئەمە سەرکەوتنە و هیچ شتێکی پێشوەختەی تێدا نییە! بەهۆی منەوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و زۆر بەخێراییش دەبینن کە نەوت دەست بە تێپه‌ڕین (به گه‌روی هورمزدا) ده‌كاته‌وه، جا بە هاوکاری ئێران بێت یان بێ هاوکاری ئەوان، ئەمە بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "واڵ ستریت جۆرناڵیش، وەک هەمیشە، ناچار دەبێت پەشیمان ببێتەوە لە قسەکانی. ئەوان هەمیشە پەلەدەکەن لە ڕەخنەگرتن، بەڵام هەرگیز دان بە هەڵەکانیاندا نانێن، کە زۆربەی کات هەر لە هەڵەدان!"
تره‌مپ له په‌یامێكی دیكه‌دا وتویه‌تی "هه‌ندێك راپۆرت باس لەوە دەکەن، ئێران پارە لەو كه‌شتییانه وەردەگرێت کە بە گەروی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، باشترە ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ئەگەریش وایه، باشترە هەر ئێستا ڕایبگرن!"