پارتی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رەتدەكاتەوە
  2026-04-10     

فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پشكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان ناڕازین له‌سه‌ر كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت كراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.

ئاوێنه‌: پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌رنامه‌ی كاری رۆژی شه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2026ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ پیشكی پارتی، ناڕه‌زیبونی خۆیانی به‌رامبه‌ر به‌و كارنامه‌یه‌ راگه‌یاند.

ئه‌تروشی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان و لەپێناو پەرۆشیمان بۆ سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دەستەبەرکردنی ره‌وتی دیموکراسی لە وڵاتدا، ناڕەزایبونی خۆمان له‌سه‌ر کارنامەی کۆبونەوەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11/4 ڕادەگەیەنین، کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار؛ ئەمەش بەهۆی نەبونی سازانی نیشتمانی و سیاسی لەسەر شایستەكانی هەڵبژاردن، بەتایبەتی کە پۆستی سەرۆک کۆمار گوزارشت لە یه‌كێتیی وڵات و پاراستنی دەستور دەکات."

فه‌رهاد ئه‌تروشی وتوشیه‌تی "داوا لە سەرکردە هاوبەشەکانمان لە پرۆسەی سیاسیدا دەکەین کە دەرفەت بدەن بە لێکتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی جددی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان، بەمەبەستی گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار کە قبوڵكراوییه‌كی نیشتمانی فراوانی هەبێت، دور لە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقع."

جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "هەروه‌ها هێشتا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش نییه‌، کە گرنگترین پۆستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسیدا، بۆیە مافی خۆمانە ئاگاداری ئەو کەسایەتییە بین کە کاندید دەکرێت و ڕای خۆمان لەسەر ئەو کاندیدکردنە هەبێت."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×