داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه‌
  2026-04-10       151       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكه‌ی 8 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌ چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له‌ 8 ملیار دینار كه‌می كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 4 تا 10ی 4ی 2026، زیاتر لە 7 ملیارو 890 ملیۆن و 669 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 212 ملیۆن و 871 هەزار دیناری واتە 79%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 677 ملیۆن و 797 هەزار دیناری واتە 21%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له‌ 8 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 52% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×