دهستهی کەمپینی داکۆکی لە رۆژنامهنوس شێروان شێروانی سەبارەت بەپەسەندکردنی بڕیاری حوکمدانی ناوبراو، رایدهگهیهنێت، سهرهڕای ناعەدالەتی بڕیارەکە ئەوەی جێگەی سەرنجە، دوای نزیكهی 70 رۆژ بڕیارهكه دراوهتهوه به پارێزهرهكانی ئهو رۆژنامهسهو ئاشكراكراوه. دهشڵێت، دیمەنێکی غەمگینە کوڕە بارزانییەکی ماڵبات ئەنفالکراو لەزیندان بکرێت و بەعسییەکی ئەنفالچی میوانی سەرە دیوانتان بێت.
ئاوێنه: دەستەی کەمپینی داکۆکی لە شێروان شێروانی سەبارەت بەپەسەندکردنی بڕیاری حوکمدانی، له راگهیهندراوێكدا وتی، ئەمجارەش دادگای حیزب نەیتوانی عەدالەت بچەسپێنێ و خۆی لەئەجێندای حزبی و دەزگای ئەمنی دەرباز بکات و ویژدانی ئارام بکات، هەستان بە پەسەندکرنی بڕیاری بەناحەق زیندانیکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆ ماوەی 3 ساڵ و 5 مانگ، بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەبەرپرسێکی زیندان.
ئهوهشی خستۆتهڕو، سەرەڕای ناعەدالەتی بڕیارەکە ئەوەی جێگەی سەرنجە بۆ ڕایگشتی دەرچونی بڕیاری دادگایە لەمانگی 1 و دانەوەی بەپارێزەران لەمانگی 4، کە دەکاتە نزیکەی 70 ڕۆژ، واتە ئاشکراکردنی لەجەرگەی گەرمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلدا. کورد وتەنی: هەورە دەمی گورگ چەورە!
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، دیارە هۆشمەندو عەبقەرییە نایابەکانی حزب ئەوەیان دیراسەکردوە کە نابێ ڕایگشتی لەدۆخی ئاساییدا لەخۆیان بوروژێنن، وا چاکترە لەدۆخێکی لێڵدا ئەم کەیسە بکوژرێت، هەر بۆیە دوای چەندین جار سەردانی دادگا لەلای پارێزەرەکانییەوە، کەچی بەبیانوی چاپ و ڕێکارە ڕۆتینییەکان ئەمڕۆ و سبەیان پێدەکردن، تا دواجار شار لێڵ بو و بڕیارەکەیان پێدانەوە، بەڵام نەیانزانی ئاگربەست تەمی بەردەم شوانەکانی لاداو گورگە فرسەت قۆزەرەوەکان ئاشکرا دەکات.
دەستەی کەمپینی داکۆکی لە شێروان شێروانی، وتویهتی"ئێوە لافیتەی دڵتەنگیتان بۆ گیانلەدەستانی شەریکی گەورەی بەعس لەهەولێر و لەناو کۆڕکی دڵتان هەڵواسی بەمردنی تاهیر جهلیل حهبوش، گەورە بەرپرسی مخابەراتی عێراق دڵتەنگ بون. دیمەنێکی غەمگینە کوڕە بارزانییەکی ماڵبات ئەنفالکراو لەزیندان بکرێت و بەعسییەکی ئەنفالچی میوانی سەرە دیوانتان بێت و بەنازەوە تەرمی بەڕێبکرێت و شێروانیش لەزیندانی هەولێرەو چەندین مافی یاسایی لێسەندراوەتەوە."
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیهندراوێک لەدەستەی کەمپینی داکۆکی لە شێروان شێروانی سەبارەت بەپەسەندکردنی بڕیاری حوکمدانی
راگەیهندراوێک لەدەستەی کەمپینی داکۆکی لە شێروان شێروانی سەبارەت بەپەسەندکردنی بڕیاری حوکمدانی
ئەمجارەش دادگای حیزب نەیتوانی عەدالەت بچەسپێنێ و خۆی لەئەجێندای حزبی و دەزگای ئەمنی دەرباز بکات و ویژدانی ئارام بکات، هەستان بە پەسەندکرنی بڕیاری بەناحەق زیندانیکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆ ماوەی 3 ساڵ و 5 مانگ، بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەبەرپرسێکی زیندان.
لەکاتیکدا گروپی خۆبەخشی پارێزەرانی شێروان لەلائیحەیەکدا بەدەیان خاڵ بیانو و بەڵگەی یاسایی بێتاوانی و بەڵگەی یاساییان پێشکەش بە دادگای تەمیزی هەولێرکرد، هەمو ئاماژەکان چاوەڕێی کەمکردنەوەی سزاکەیان دەکرد، کەچی وەک خۆی پەسەندکرا، بێ گوێدانە لائیحەی پارێزەران. بەڵگەکان، کارنەکردنی کامێرای زیندان و نەبونی سزای لیژنەی بەدواداچونی پێشێلکارییەکانی ناو زیندان، وەرنەگرتنی وتەی شاهیدانی بەرژەوەندی شێروانی و بەعەسکەرتاریکردنی دادگا لەڕۆژی دادگاییکردنی شێروانی دا و چەندین بیانو و بەڵگەی تر، نیشانەی سیناریۆیەکی پێشوەختەبون بۆ هێشتنەوەی ناوبراو لەزیندان و بەسیاسیکردنی بەردەوامی کێشەکەی.
سەرەڕای ناعەدالەتی بڕیارەکە ئەوەی جێگەی سەرنجە بۆ ڕایگشتی دەرچونی بڕیاری دادگایە لەمانگی 1 و دانەوەی بەپارێزەران لەمانگی 4، کە دەکاتە نزیکەی 70 ڕۆژ، واتە ئاشکراکردنی لەجەرگەی گەرمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلدا. کورد وتەنی: هەورە دەمی گورگ چەورە!.
دیارە هۆشمەندو عەبقەرییە نایابەکانی حزب ئەوەیان دیراسەکردوە کە نابێ ڕایگشتی لەدۆخی ئاساییدا لەخۆیان بوروژێنن، وا چاکترە لەدۆخێکی لێڵدا ئەم کەیسە بکوژرێت، هەر بۆیە دوای چەندین جار سەردانی دادگا لەلای پارێزەرەکانییەوە، کەچی بەبیانوی چاپ و ڕێکارە ڕۆتینییەکان ئەمڕۆ و سبەیان پێدەکردن، تا دواجار شار لێڵ بو و بڕیارەکەیان پێدانەوە، بەڵام نەیانزانی ئاگربەست تەمی بەردەم شوانەکانی لاداو گورگە فرسەت قۆزەرەوەکان ئاشکرا دەکات.
خۆ هێشتا هوتافە گەرم و ناخهەژێنەکانی شێروانی بەدەست و قاچ بەستراویەوە لەبەردەم دادگا و دادوەرانی حزب بەگوێماندا دەزرینگێنەوە کە هاواری دەکرد: ئێوە میراتگری بەعسن بە میراتگرانی بەعس نابەزێم.
ئێوە لافیتەی دڵتەنگیتان بۆ گیانلەدەستانی شەریکی گەورەی بەعس لەهەولێر و لەناو کۆڕکی دڵتان هەڵواسی بەمردنی تاهیر جهلیل حهبوش، گەورە بەرپرسی مخابەراتی عێراق دڵتەنگ بون. دیمەنێکی غەمگینە کوڕە بارزانییەکی ماڵبات ئەنفالکراو لەزیندان بکرێت و بەعسییەکی ئەنفالچی میوانی سەرە دیوانتان بێت و بەنازەوە تەرمی بەڕێبکرێت و شێروانیش لەزیندانی هەولێرەو چەندین مافی یاسایی لێسەندراوەتەوە وەکو پێنەدانی ئیفراج شهرتی(ئازادبونی بەمەرج)، پێنەدانی مۆڵەتی چونەماڵەوە دوای تەواوکردنی چارهكێک لە حوکمەکەی و مافی گواستنەوەی بۆ پارێزگایەکی ترو بەردەوام کێشەی بۆ دروست دەکرێت لەناو زیندان و ناهێڵن کتابی سیاسی پێبگات و خۆی بگوازێتەوە بۆ قاعەیەکی تر.
بەڵام ئەو بڕیاری داوە ڕادەست نەبێت و ئەو سەودای پێوەناکرێت وەکو هەندێک کەس، ئەو دەڵێت سەد سیناریۆو کەیسم بۆ دروست بکەن نابمە بەشێک لەئێوە، ئێمەش تا خوێن لە لەشماندا ماوە خۆبەخشانە بەرگری لێدەکەین و شانازی پێوە دەکەین و بە سیمبوڵی ئازادی و قەڵای بەرخودانی دەزانین.
شێروانی لای ئێمە جەمسەری ستەملێکراوان و چقلی چاوی ستەمکارانە.