ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەپلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا ژنێک بەچەقۆ دەکوژرێت، ئەمەش کە هەوڵێکە بۆ بەئامانجگرتنی کۆچبەران، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەپلاتفۆرمی تروس سۆشیال"، گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە ئەو ساتە نیشان دەدات ژنێک لەبەنزینخانەیەکی شاری فۆرت مایرێسی ویلایەتی فلۆریدا کاردەکات، لەلایەن هێرشبەرێکەوە بەچەقۆ کوژراوە.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند کە هێرشبەرەکە کۆچبەرێکە بەڕەچەڵەک هایتییە. ترەمپ، لە پۆستەکەیدا ئەم ڕووداوەی وەک ئارگیومێنتێک لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری بەکارهێناوە.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا پێشتر ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بەشێوەیەکی سانسۆرکراو بڵاوکردبووەوە. بەڵام بڕیارەکەی ترەمپ بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بێ سانسۆرانە بووە جێیی مشتومڕو سەرنجی ڕاکێشا.
ترەمپ بەوە ناسراوە کە لەڕابردوودا ڕووداوە توندوتیژییەکانی بەسیاسەتەکانی کۆچبەرییەوە گرێداوە. ترەمپ و تیمەکەی بە تایبەتی بەلێدوانەکانیان کۆچبەرانی بە ڕەچەڵەک هایتیی دەکەنە ئامانج.
ئارۆن ڕایچلین-مێلنیک پسپۆڕی سیاسەتی کۆچبەران بە توندی ڕەخنەی لەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە گرت و ڕایگەیاند "ئەمەی ترەمپ دەیکاتبە مەبەستی دروستکردنی ترس و ڕق و کینە".