نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی گۆڕینی رژێمی ئێرانی‌یان بۆ ئێمه نه‌كردوه‌و دا‌واشیان له كورد نه‌كردوه دەستوەردانی سەربازی لە ئێران‌دا بکەن. پێشی وایه گۆڕینی رژێمی ئێران به‌رێگه‌ی سه‌ربازی "مه‌حاڵه" و ده‌شڵێت، نزیكه‌ی 30%ی دانیشتوانی ئێران هێشتا پشتگیری له رژێم ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی سەبارەت بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وتی، "هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ قەیرانی ئێران نییە و دەبێت هەمو هەوڵێک بۆ چەسپاندنی ئاگربەست بدرێت."
نێچیرڤان بارزانی به ئاماژه‌دان به جیاوازیی عەقڵییەت لەنێوان ئەمریکا و ئێران، وتویه‌تی، ئێرانییەکان "لەسەرخۆ و وردن"، بەڵام ئەمریکییەکان "چارەسەری خێرایان دەوێت."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێم وتویه‌تی "ئەمریکییەکان هەرگیز باسی گۆڕینی رژێمیان لە تاران بۆ ئێمە نەکردوە، بەڵکو ئەوان جەختیان لەسەر پێویستیی راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامە موشەکییەکانی دەکردەوە. هیچ کەسێک داوای لە ئێمەی کورد نەکردوە کە دەستوەردانی سەربازی لە ئێران‌دا بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دژی ئەوەین خاکی خۆمان وەک بنکەیەک دژی دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت؛ نامانەوێت ببینە بەشێک لەم جەنگە."
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه گۆڕینی رژێمی تاران بە بۆردومانی ئاسمانی "مەحاڵە" و وتویه‌تی سیستمی ئێران تێکەڵەیەکی بێوێنەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم، شەڕەکە یەکی خستون و رژێمەکە توانیویەتی رزگاری بێت."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، 25% بۆ 30%ی دانیشتوانی ئێران هێشتا پشتگیری لە رژێم دەکەن و ئۆپۆزسیۆنیش لە ناوخۆدا سەرکردە و رێکخستنی سیاسیی پێویستی نییە.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومەتی عێراق دەربڕیوه‌و وتویه‌تی "رازی نین لە هەوڵەکانی بەغدا، ئەوان کارێکی ئەوتۆ ناکەن بۆ رێگری لە هێرشی میلیشیاکان."
به‌قسه‌ی ئه‌و لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 جار هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و وتویه‌تی"عێراق جێگیر نابێت ئەگەر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکان نەکات."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه لە کاتی داخستنی گەروی هورمزدا، هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشان دا کە نەوتی عێراق بە بۆرییەکەیدا بگاتە بەندەری جەیهان. نێچیرڤان بارزانی وتی "دەتوانین هەناردەی نەوت لە 300 هەزار بەرمیلەوە بۆ 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکەینەوە."