جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌گه‌ر ره‌فتاری دوژمنكارانه‌یان نه‌بێت ده‌توانن به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئاوێنه: سه‌عید خه‌تیبزاده، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێدوانێكدا وتی، كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر كاتێك ره‌فتاری دوژمنكارانه‌یان نه‌بێت ده‌توانن به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
وتوشیه‌تی، گه‌روی هورمز كراوه‌یه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كان ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی سنوردارییه ته‌كنیكییه‌كان، له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌منییانه‌ی كه له گه‌روه‌كه هه‌مانن، تێپه‌ڕینی سه‌لامه‌تانه‌ی كه‌شتییه‌كان دابین ده‌كه‌ین.