ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی نیسان، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنیان لە سەرجەم ناوەندەکان ڕاگەیاند.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی، ناحکوومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. خوێندن لەناو پۆلەکان و کەمپەسەکان بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و بڕیارەکەش لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارە دوای هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتەکە دێت بۆ ڕێکخستنەوەی ساڵی خوێندن و گەڕانەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ هۆڵەکانی خوێندن.