ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكا بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانكاری ئێران گه‌یشته ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه پاكستانییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكا گه‌یشته ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ تیمی دانوستانكاری ئێران.
جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتیاری تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكییه، هه‌ریه‌كه له جارید كۆشنه‌ر، زاوای تره‌مپ و ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌ندامی تیمه‌كه‌ن.
به‌رله تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكا، تیمی دانوستانكاری ئێران كه محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات گه‌یشته ئیسلام ئاباد.
به‌پێی میدیای ئێرانی، بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان تیمه دانوستانكاره‌كانی هه‌ردولا ده‌ستپێبكات.
قاڵیباف دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئیسلام ئاباد رایگه‌یاند، به نیازپاكی ده‌چنه نێو دانوستانه‌كان به‌ڵام متمانه‌یان به ئه‌مریكا نییه.
وتیشی، ئه‌زمونی دانوستانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌میشه پڕبوه له شكست و به‌ڵێنی شكێندراو.
به‌رله‌وه‌ش جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دانوستانه‌كان وتی، ئه‌مریكا به جۆرێك له گه‌شبینییه‌وه ده‌چێته نێو دانوستانه‌كان، به‌ڵام هۆشداری دایه ئێران كه هه‌وڵی فریودانیان نه‌ده‌ن.