بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گه‌شته ئاسمانییه راسته‌وخۆكان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: لاوەن مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی وتی، بڕیارە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه، گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئه‌مڕۆ گەشتێكی ئاسمانیی راستەوخۆ بۆ شاری دۆسڵدرۆف لە ئەڵمانیا و هه‌روه‌ها گه‌شتێكیش بۆ شاری ئیستانبوڵ ئەنجام ده‌درێت.
وتیشی: "گەشتەکان بە شێوەی چون و هاتن دەبن، واتە لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدرۆفەوە بۆ هەولێر و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها گەشتەکانی ئیستانبوڵیش بە هەمان شێوە لەنێوان هەردو شارەکەدا بەردەوام دەبن."