عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌مریكا به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی بێمتمانه‌ییه‌وه ده‌چێته نێو دانوستانه‌كان.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
عەباس عراقچی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وتویه‌تی، ئێران بەهۆی بەڵێن شکاندن و خیانەتە بەردەوامەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە دیپلۆماسییه‌ت، بەوپه‌ڕی بێمتمانەییه‌وه دەچێتە ناو دانوستانەکان و بە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی ئێران كارده‌كات.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی له دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هێرشه سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كردوه‌و جەختی لە گرنگی هەڵوێست وەرگرتنی بەرپرسیارانەی هەمو وڵاتان کردۆتەوە لە پێناو پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
عراقچی به ئاماژه‌دان به "بەڵێن شکاندنە دوبارەکانی ئەمریکا و ئەو تاوانانەی لە ماوەی دو شەڕی سەپێندراو" ئەنجامدراون، بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست وەک زەمینەیەک بۆ کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە شەڕ، قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی ئێران و لێپرسینەوە لە دەستدرێژیکاران، بە هەنگاوێکی زۆر بەرپرسیارانە وەسف کردوه کە پێویستە لەلایەن هەمو لایەنەکانەوە بە هەند وەربگیرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای پشتیوانیکردن لە ڕاگرتنی شەڕ، جەختی لە پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کردۆتەوە و هیوای خواستوه دانوستانەکان ببنە مایه‌ی گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.