ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتوه، ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران كه له قه‌ته‌رو چه‌ند بانێكی بیانی‌دا بلۆكركراون.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه وتوشیه‌تی، تاران پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیازپاكانه و به‌ڵگه‌ی جدیبونی ئه‌مریكایه له دانوستانه‌كاندا.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گرێدراوی گه‌ره‌نتیكردنی تێپه‌ڕینی سه‌لامه‌ته به گه‌روی هورمزدا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه یه‌كێك بێت له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.