سهرۆكی لیژنهی دابهشكردنی غاز له قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند، له ئهمڕۆوه كێشهی غاز نامێنێت و دابهشكردنی وهك جاران ئاسایی دهبێتهوه.
ئاوێنه: عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی، له لێدوانێكدا رایگهیاند، لە ئەمڕۆوە دۆخی دابەشکردنی غاز وەک جاران و پێش جەنگەکەی لێدێتەوە.
وتیشی، ڕۆژانە 240 تۆن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت، شەش بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەکەی دیکەش بۆ قەزا و ناحیەکانی چواردەوری سلێمانی دەبێت.
ئهوهشی خستهڕو، هەر ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو 240 تۆنە، بەمەش چیتر کێشەی دابەشکردنی غاز نامێنێت و پێویستناکات هاوڵاتییان بچنە بەردەم کارگەکانی غاز.