كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستی پێكرد و فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، 223 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ن.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستیپێكرد.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، 223 كه‌س ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ن.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و رایگه‌یاند، ژماره‌ی كاندیده‌كان 18 كه‌سن، ئاسۆ فه‌ره‌یدون كشاوه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش 17 كاندید ماونه‌ته‌وه.