ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاره 10 خاڵییه‌كه گه‌یاندۆته لایه‌نی پاكستانی.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، له سه‌ره‌تای گه‌یشتنمانه‌وه بۆ ئیسلام ئاباد، دانوستانه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستیان پێكردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نزیكه‌ی 2 سه‌عات و نیو، وه‌فدی دانوستانكاری ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نی پاكستانی گفتوگۆی كرد.
وتیشی، تێبینی و بۆچون و داواكارییه‌كانی ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاره 10 خاڵییه‌كه، گه‌یه‌ندرایه لایه‌نی پاكستانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئێمه گرنگ بو به‌بێ هیچ جۆره ته‌مومژێك، بۆچونه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بخه‌ینه‌ڕو.
ئه‌وه‌شی وت، ئێستاش وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانی خه‌ریكی ئاڵوگۆڕی بۆچونه‌كانن له‌گه‌ڵ لایه‌نی پاكستانی.