وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت "دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە کە دەچین بۆ دانوستان، لەبەرئەوەی متمانەمان بەئەمریکا نییە"
ئاوێنە: فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دانوستانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ئێران و ئەمریکا لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "کۆماری ئیسلامی نە لەمافەکانی پاشەکشە دەکاتو نەکەمتەرخەمی دەکات".
موهاجرانی ناردنی تیمێکی دیپلۆماسی بۆ دانوستان نیشانەی ئیرادەو خواستی ئێران بۆ گفتوگۆ ناوبردو وتی "لەکاتێکدا کە دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیەە دەچین دانوستانەوەو ئەهلی گفتوگۆین، بەڵام دەزانین کە متمانەمان نییە".