ئا: ئاوێنە
ئەمڕۆ وەک ڕۆژی دانوستانەکانی ئێرانو ئەمریکا لەپاکستان دیاریکراوە، بەڵام وردەکارییەکان تا ئێستا ڕوون نین.
چوار پرسیاری سەرەکی هەردوو شاندی ئەمریکاو ئێرانی لە ئیسلام ئاباد کۆبوونەوە بریتین لە:
1- لایەنە پەیوەندیدارەکان کێن؟
ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکی کە پێکهاتبوو لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپو ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکاو ستیڤ ویتتاکەر، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، گەیشتنە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
هەروەها شاندی ئێران لەمحەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە لەم دواییانەدا وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لەحکومەتدا دەرکەوتووەو عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە کە شەوی ڕابردوو سەرۆکایەتی شاندەکەی کرد بۆ ئیسلام ئاباد.
2- ڕۆڵی پاکستان چییە؟
هەردوو شاندەکە لەلایەن ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستانو عاسیم مونیر سەرۆکی سوپای پاکستانەوە پێشوازییان لێکراو پاکستان ڕۆڵی سەرەکی وەک ناوبژیوانی سەرەکی لەئاگربەستێکی دوو هەفتەییدا بینی.
3- دانوستانەکان چەند کات دەخایەنێت؟
نادیارە.
ئاژانسێکی هەواڵی سەر بەسوپای پاسداران "تەسنیم" ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان یەک ڕۆژەو پێدەچێت تا پاشنیوەڕۆی شەممە کۆتایی پێبێت.
4- خاڵە ناکۆکو جیاوازییەکان چین؟
خاڵە سەرەکییەکانی مشتومڕ بریتین لەکۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، ململانێی بەردەوام لەلوبنان و یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
سەرچاوە: بی بی سی