بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن واشنتۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران.
ئاوێنە: پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری "سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە" ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێرانی کە لەقەتەرو بانکە بیانییەکانی دیکەدا هەڵگیراون.
ئەو سەرچاوە ئێرانییە کە بە هۆی هەستیاریی بابەتەکەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئازادکردنی ئەو سەروەت و سامانە "پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەدەستەبەرکردنی تێپەڕاندنی سەلامەت لەگەرووی هورمز"ەوە هەیە، کە پێشبینی دەکرێت پرسێکی سەرەکی لەدانوستانەکانی ئێران و ئەمریکادا بێت.