تەسنیم: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا چووەتە قۆناغی وردەکاریی و ئەگەری درێژکردنەوەیان هەیە
  2026-04-11       246       

 ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئاشکرایکرد، دانوستانەکانی تاران و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەچوارچێوەی گشتی دەرچوون و باس لە وردەکارییە تەکنیکییەکان دەکرێت، دەشڵێت "ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکان بۆ رۆژێکی دیکە لەئارادایە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوە و راوێژە سەرەتاییەکان، ئێستا گفتوگۆی نێوان شاندەکانی تاران و واشنتن چووەتە قۆناغێکی نوێوە. هەردوولا لە باسکردنی سەرەتا و گشتییەکان تێپەڕیون و لە هەندێک بابەتی دیاریکراودا چوونەتە ناو قووڵایی پرسە تەکنیکییەکان.

تەسنیم ئاشکراشیکردووە، ئێستا پسپۆڕانی هەردوولا سەرقاڵی وردبینیکردن و تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی هەندێک پرسی گرنگن کەلە مێزی دانوستانەکاندان.

ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستان بۆ رۆژێکی دیکە هەیە و بەئاماژەدان بەوەی تەسنیم رونیکردووەتەوە، هەرچەندە بڕیار وابوو دانوستانەکان تەنیا بۆ یەک رۆژ بێت، بەڵام بەهۆی چڕیی پرسەکان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە بۆ رۆژێکی دیکە درێژ بکرێنەوە.

"هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژکردنەوەی کاتەکە نەدراوە". تەسنیم وا بڵاویکردووەتەوە
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×