ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری بەغدا ئەنجامدرا و نزار ئامێدی وەکو سەرۆک بۆ ئەو پۆستە دیاریکرا و لەیەکەم لێدوانیدا ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات کە رێچکەی "مام جەلال" دەگرێتە بەر بۆ کارکردن.
ئاوێنە: نزار ئامێدی لە وتارێكدا لەدوای هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت "كاردەكەم بۆ چارەسەكردنی پەیوەندییەكانی عێراق".
ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵەكانیان بۆ یاسا نیشیتمانیە ستراتیجیەكان چڕ دەكەنەوە. جەختیشیکردەوە "بۆ ژینگەیەكی گونجاو بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە دەكەین".
ئامێدی وتیشی "هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ كاركردنی لە سایەی سیاسەتی مام جەلال".
"دەسەڵاتی خۆمان بۆ پارستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق بەكاردەهێنین". سەرۆکی نوێی عێراق وایوت
جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاوێنە کەلە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی لە عێراق دەستیکەوتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا کاندیدیان دیاریبکەن بۆ سەرۆکوەزیران.