چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی خۆی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران ئاشکراکرد
  2026-04-11     

سەرکردەیەک لەچوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، چوارچێوەکەیان بە چڕی بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی سەرۆکوەزیران لەکۆبوونەوەدایە، بەڵام چوارچێوەکە بە مەرجێک ئەو پۆستەیە یەکلا دەکاتەوە کە مالیکی و سودانی بکشێنەوە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، عەبدولرەحمان جەزائیری سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە كوردستان24ـی راگەیاند "لە كاتژمێر 14:00، چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەدایە بۆ گفتوگۆ لەبارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیارە كاتژمێر حەوت كۆبوونەوەیەكی دیكە بكرێت، كۆتایی بەو پرسە بهێنرێت".

جەزائیری مەرجێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "مەرجی یەكلاكردنەوە سەرۆکوەزیران كشانەوەی نوری مالیكی و محەمەد شیاع سودانییە لە كاندیدبوون لەو پۆستە".

ئەو وتیشی "هەریەك لە حەیدەر عەبادی، حەمید شەتری و باسم بەدری كاندیدن بۆ ئەو پۆستە، بەڵام چانسی باسم بەدری لەهەموویان بەهێزترە".

هاوكات یاسر تەلال ئەندامی تیمی راگەیاندنی نوسینگەی نوری مالیكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی "لەسەر بەرپرسیاریەتی من، خەونی سودانی بۆ خولی دووەم كۆتایی هات و تائێستا نوری مالیكی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران".

جێی ئاماژەیە، پەرلەمانی عێراق سەرۆككۆماری نوێ هەڵبژارد، بەگوێرەی رێكارە دەستوورییەكانیش 15 رۆژ لەبەردەم سەرۆككۆماری نوێیەدایە  بۆ ئەوەی كەسێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رابسپێردرێت.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×