فایننشاڵ تایمز رایگەیاند، ئێران پێشنیاری بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزی رەتکردووەتەوە و بووەتە خاڵێکی ناکۆکی و ماوەتەوە.
ئاوێنە: رۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز"ـی ئەمریکی لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە دەڵێت "دانوستانکارانی ئێران پێشنیاری ئیدارەدانی هاوبەشی گەرووی هورمزیان رەتکردووەتەوە".
سەرچاوەکان وتوشیانە "گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی گەرووی هورمز هێشتا خاڵی سەرەکیی کێشە و ناکۆکییەکانە".
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە روو، لایەنی ئێرانی پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە مافی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز تەنیا لای خۆی بێت، هەروەها داوای کردووە، "باجی تێپەڕین" بەسەر ئەو کەشتیانەدا بسەپێنرێت کە بەناو گەرووەکەدا تێدەپەڕن.