نەتانیاهۆ ئاماژە بەوە دەکات کە بەردەوام دەبن لەشەڕی ئێران و بریکارەکانیو رەخنەی لەئەردۆغانیش گرتو وتی "بەرپرسیارە لە "کۆمەڵکوژی" خەڵکی مەدەنی کورد".
ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوێندی خوارد کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕی ئێران و بریکارەکانی، لەپۆستێکیشدا ڕەخنەی لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گرت.
نەتانیاهۆ لەپۆستێکیدا لەسەر ئێکس نووسیویەتی "ئیسرائیل بە سەرکردایەتی من بەردەوام دەبێت لەبەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران و بریکارەکانی"، لەدرێژەی قسەکانیدا ئەردۆغانی بە "سازشکردن" لەگەڵ ئێران تۆمەتبار کردو وتی "بەرپرسیارە لە "کۆمەڵکوژی" خەڵکی مەدەنی کورد".
