کە دانوستانەکان شکستی هێنا، ترەمپ سەیری زۆرانبازیی دەکرد
  2026-04-12       334       

لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە بێ ئەنجام مانەوە، ئامادەبوونی ترەمپ لەبۆنەیەکی زۆرانبازی‌و شەڕی ناو قەفەسدا لەمیامی سەرنجی ڕاکێشا.

 

ئاوێنە: لەگەڵ گەیشتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەبنبەست، بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبۆنەیەکی شەڕی قەفەس لە میامی بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس لە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان نزیکەی کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی ڕایگەیاند کە "لایەنەکان نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتنی ئاشتی‌و ئێمە بەبێ ڕێککەوتن دەگەڕێینەوە ئەمریکا".

ئەوکاتە ترەمپ بەیاوەری دانا وایت، سەرۆکی UFCو مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها سێرجیۆ گۆر باڵیۆزی ئەمریکا لەهیندستان بەدیار سەیر کردنی زۆرانبازی‌و شەڕی ناو قەفەسەوە بوون.

ترەمپ کە لە دەوروبەری کاتژمێر ٩ی شەو گەیشتە چالاکییەکە، دەوترێت نزیکەی دوو کاتژمێرو نیو لە شوێنی ئاهەنگەکەدا ماوەتەوە.

کەیتی ڕۆجەرز، پەیامنێری نیویۆرک تایمز لە کۆشکی سپی بە پشت بەستن بە تایلەر پەیگەر هاوکارەکەی ڤانس لە فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا، ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسانی ئەمریکا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنێکن لە لایەن ترەمپەوە سەبارەت بە "هەنگاوی داهاتوو" لە پڕۆسەی ئێران.

ترامپ تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە بنبەستی دانوستانەکانی ئاشتی نەداوە. بەڵام بابەتێکی هەواڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروت سۆشیال) بڵاوکردەوە بە ناوی "کارتی ترەمپ ئەگەر ئێران پاشەکشە نەکات: گەمارۆی دەریایی".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×