پاکستان داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد کە بەردەوام بن لە ڕێزگرتن لە ئاگربەستی دوو هەفتەییان، سەرەڕای شکستی دانوستانەکانی ئاشتییان لەئیسلام ئاباد.
ئاوینە: ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان کە وڵاتەکەی میوانداری دانوستانەکانی کردو ڕۆڵی نێوەندگیری بینی، وتی "زۆر گرنگە لایەنەکان بەردەوام بنلە ڕێزگرتن لەپابەندبوونیان بەئاگربەست".
وتیشی "پاکستان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕۆڵی خۆی لەناوبژیوانیو ئاسانکاری دانوستان لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکادا دەگێڕێت و بەردەوامیش دەبێت".