سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەر کەشتییەکی جەنگی دەکات کە لە هورمز نزیک بێتەوە
  2026-04-12       213       

سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە لەدژی هەر کەشتییەکی جەنگی هەوڵی بەزاندنی گەرووی هورمز بدات، هەنگاو دەگرنەبەر.

 

ئاوینە: فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، "هەر هەوڵێکی کەشتییە جەنگییەکان بۆ تێپەڕین بەگەرووی هورمز، وەڵامێکی توندی لەگەڵ دەبێت، هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەسەڵاتی ڕەهای هەیە بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێپەڕین تەنها "بۆ کەشتییە مەدەنییەکان لەژێر مەرجێکی دیاریکراودا" ڕێگەپێدراوە.

ئەم هۆشدارییە دوای شکستی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەئیسلام ئابادو ئەو لێدوانانە دێت کە لەلایەن فەرماندەیی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەرپرس لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم، "فەرماندەیی ناوەندی")، راگەیەندرا دوو کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکا چوونەتە ناو گەرووەکە بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دانراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×