وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئەردۆغان پڵنگێکی کاغەزییە
  2026-04-12       585       
ئیسرائیل کاتز - ئەردۆغان

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەڕێگەی ئێکسەوە دەڵێت "ئەردۆغان پڵنگێکی کاغەزییە".

 

ئاوێنە: ئیسرائیل کاتز, ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان سەلماندی کە پڵنگێکی کاغەزییە دوای ئەوەی کاردانەوەی نەبوو بەرامبەر بەهەڵدانی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر خاکی تورکیا، لەبری ئەوە پەنا بۆ دژە جوولەکەگەرایی و دادگاییکردنی گاڵتەجاڕانە لەتورکیا لە دژی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیل دەبات.

وەزیرەکە بەگاڵتەجاڕیەوە دەڵێت "چ شتێکی بێمانای گەورەیە. ئەندامێکی ئیخوان موسلیمین کە کوردەکانی کۆمەڵکوژ کرد، ئیسرائیل - کە بەرگری لە خۆی دەکات لە دژی حەماسی هاوپەیمانی - بەجینۆساید تۆمەتبار دەکات ".


پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوە زارەکییەکانی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و تورکیا لەدوای ڕاگەیاندنی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ دێت کە ئامادەکاری دەکات بۆ دادگاییکردنی ٣٥ کاربەدەستی ئیسرائیلی، لەوانە بنیامین ناتانیاهۆ، وەزیری بەرگری حکومەتەکەی، ئیسرائیل کاتز، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، ئیتامار بن گڤیر، بەهۆی ڕێگریکردن لە"کەشتیی ئازادی" لەدەریای ناوەراست، کە هەوڵیدا دەدا یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە غەزە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×