سودانی و حەلبووسی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکومەتێک کە تەواوی خواستەکانی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت
  2026-04-12     

سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی پارتی تەقەدوم محەمەد حەلبووسی، ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیان کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە تەواوی خواستەکانی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سوودانیدا، هاتووە: "سەرۆک وەزیران لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە".

​هەروەها ئاماژە بەوە دراوە: "لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و گرنگی یەکلاکردنەوەی شایستە نیشتمانییە گرنگەکە کرا کە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە، کە بە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی هاوڵاتییان بێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییە جۆراوجۆرانەی هەبێت کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە".

​لە کۆتاییدا هاتووە: "کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەو هەوڵانەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەدرێن بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان و دوورخستنەوەی عێراق لە شوێنەوار و لێکەوتەکانی جەنگ".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×