"ئاسایشی یەکێتی شۆفێرێکی محه‌مه‌د حاجی مەحمود دەڕفێنن"
  2026-04-12       369       

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، شۆفێرێكی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه‌ رفێندراوه‌.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لەڕۆژی 7/4/2026، شۆفێرێکی بەڕێز محه‌مه‌د حاجی مەحمود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لەباشماخ دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچون، دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەو بەدەر لەبنەماو ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوەو ئێستا لە سلێمانییە."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەم جۆرە مامەڵەکردنەی دەرەوەی یاسا بەرامبەر بە هاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێری تایبەتی سەرکردەو شۆڕشگێڕو باوکی شەهیدان جەنابی کاک محه‌مه‌د حاجی مەحمود پرسی یاساو دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارو دەبێت بەزوترین کات ئازاد بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×