ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز (FT) دەڵێت "تا دێت کەسانی دەوڵەمەند لەدوبەی و وڵاتانی دیکەی کەنداوەوە ڕوودەکەنە کانتۆنی زوگ لەسویسرا کە ئەڵمانی زمانە، بەدوای پەناگەیەکی ئارامدا دەگەڕێن بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە".
ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە بزنسمانو بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانو بانکدارانو بازرگانان، لەدوبەی "بەدوای پەناگەیەکی سەقامگیری ئەوروپیدا دەگەڕێن".
بە وتەی هاینز تێنلەر، بەڕێوەبەری دارایی زوگ، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژ بەئێران، گرنگیدان بەو کانتۆنە زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەوانەی دەگەن "کەسانی دەوڵەمەندو خێزانی سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکانن".