دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ن زۆرێك له وڵاتان هاوكاریان بن له سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر گه‌روی هورمزدا. ده‌شڵێت، گه‌روه‌كه یان بۆ هه‌موان كراوه ده‌بێت یان بۆ هیچ كه‌سێك.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی، گەروی هورمز گەمارۆ دەدەین، كارەكە ماوەیەک دەخایەنێت، بەڵام کاریگەر دەبێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەمریکا پێویستی بە گەروی هورمز نییە، بەڵام وڵاتانی دیکە پێویستیان پێیەتی.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گەمارۆی گەروی هورمز بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت و زۆر بەزویی دەكرێتەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، گەروی هورمز یان بۆ هەموان کراوە دەبێت یان بۆ هیچ کەسێک.
تره‌مپ وتیشی، پێشبینی دەکەین زۆرێک لە وڵاتان هاوکارمان بن بۆ سەپاندنی گەمارۆی تەواو و گشتگیر بەسەر گەروی هورمزدا.
دوپاتیشیكرده‌وه كه كۆبونەوەی دوێنێی ئیسلام ئاباد زۆر باش بوه، جگە لە پرسی ئەتۆمی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لە نزیکەوە چاودێری شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین، ناتوانن هیچ شتێك بجوڵێنن بەبێ ئەوەی ئێمە بیبینین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا ناتۆ لەبارەی گەروی هورمزەوە دەیەوێت هاوكاری بکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كه‌شتی راماڵینی مینی زۆر پێشكه‌وتویان هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌روی هومز هه‌یه و كه‌شتی ئاسایی راماڵینی مینیش ره‌وانه ده‌كه‌ن و وتیشی، پێشبینی دەکەین بەریتانیاو وڵاتانی دیکە کەشتی راماڵینی مین بۆ پاککردنەوەی گەروی هورمز بنێرن.
تره‌مپ وتیشی، باوەڕم وایە ئێران زۆر بە زویی دەستبەرداری ئارەزوە ئەتۆمییەکانی دەبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئێرانییەکان مێزی دانوستانیان بەجێنەهێشتوەو پێشبینی دەکەم بگەڕێنەوە و هەمو شتێکمان پێ بدەن کە دەمانەوێت.
ئه‌و وتیشی، دەمتوانی لە یەک رۆژدا ئێران لەناو ببەم، دەتوانم لە یەک کاتژمێردا کەرتی وزەی ئێران لەناو ببەم، بەڵام رقم لەوەیە ئەو کارە بکەم. ئەگەر کەرتی وزەی ئێران وێران بکەم هەرگیز ناتوانن بنیادی بنێنەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌ی كه تێیدا باسی سڕینه‌وه‌ی شارستانیەتی ئێرانی كردبو، وتی، ئەوە ئێرانییەکانی هێنایە سەر مێزی دانوستان.
به‌قسه‌ی تره‌مپ، ئێران هیچ کارتێکی نییە بۆ دانوستان.