دەنگدان لەھەڵبژاردنی گشتی ھەنگاریا کۆتایی هات، کە ١٩٩ ئەندامی پەرلەمان دیاری دەکات، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتی ڕێزو ئازادی (تیزا)ی پیتەر ماگیاری رکەبەری ڤیکتۆر ئۆربان، لەکۆی ١٩٩ کورسی پەرلەمان ١٢٥ کورسی بەدەستدەهێنێت. بەمەش کۆتایی دوای ١٦ ساڵ کۆتایی بەدەسەڵاتی ڤیکتۆر ئۆربان دێت.
ئاوێنە: لەهەنگاریا دەنگدان لە هەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی ١٩٩ ئەندامی پەرلەمان کۆتایی هاتووە. دەنگدان کە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ دەستیپێکرد، کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە کۆتایی هات.
لەهەڵبژاردنە گشتییەکەدا پارتی یەکێتی مەدەنی هەنگاریا (فیدێسز) بەسەرۆکایەتی ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی راستڕەوی هەنگاریا کە ١٦ ساڵە لەدەسەڵاتدایەو بە"ترەمپی هەنگاریا" ناودەبرێو دۆستی ئیدارەی ئەمریکاو ۆتینی سەرۆکی روسیاشە، رکەبەریی پارتی ڕێزو ئازادی (تیزا) بوو بەسەرۆکایەتی پیتەر ماگیار.
بە ژماردنی 14.7%ی دەنگەکان، تیسزا 125%ی کورسییەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەو حزبە یان لیستەی کە لانیکەم ١٠٠ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات، دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی هەنگاریا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران تا کاتژمێر 5ی ئێوارە گەیشتووەتە 74.23%. لەهەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕێژەی بەشداریکردن ٦٢.٩% بووە.