محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نییه‌و ده‌ڵێت، ئەگەر شه‌ڕیان بوێت، شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ئەگەر بە لۆژیک بێنە پێشەوە، بە لۆژیک وەڵامیان دەدەینەوە.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی له پاكستانه‌وه گه‌یشته‌وه تاران، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی وتی، گفتوگۆی زۆر چڕ، جددی و پڕ لە تەحەدامان ئەنجام دا؛ شاندەکەمان بە سودوەرگرتن لە پسپۆڕە بەتواناکان و بە دیدێکی گشتگیر و هەمەجۆر، چەندین دەسپێشخەری زۆر باشیان بۆ نیشاندانی نیازپاكی ئێران داڕشت، کە ئەمەش بووە هۆی پێشکەوتنی دانوستانەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێمە لە سەرەتاوە ڕامانگەیاند کە متمانەمان بە ئەمریکییەکان نییە.. ئه‌وان له ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا دو جار لە نێوەندی دانوستانەکاندا هێرشیان کردە سەرمان، کەواتە ئەوانن دەبێت متمانەی ئێمە بەدەست بهێننەوە.
ئه‌وه‌شی وت، بەدەستهێنانەوەی متمانەی ئێمە بەهۆی پەیمانشکێنی ئەوانەوە کارێکی سەخت و کاتبه‌رە، بەڵام ئەوە ئەوانن بڕیار دەدەن کە ئایا ئامادەیی ئەم متمانە بەدەستهێنانەوەیەیان هەیە یان نا؛ شتێک کە لەم خولەدا کەمتر لێیان بینیمان.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش، قالیباف وتی، ئەم جۆرە هەڕەشانە کاریگەرییان لەسەر گەلی ئێران نییە، ئێمە سەلماندومانە کە ئەمە تەنها دروشم نییە و جیهان ئەمەی بە چاوی خۆی بینی. ئێمە بە هەموانمان نیشان دا کە دوژمنی گەلی ئێران گەیشتوەتە چ بێئومێدییەک؛ ئێمە سەلماندمان کە بە هەڕەشە خۆمان ڕادەست ناکەین.
وتیشی، ئەمریکا ئەگەر بیەوێت پەنجەرەیەکی چوونە دەرەوە بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وەک وتم تەنها ڕێگەی ئەوەیە بڕیار بدات و متمانەی گەلی ئێران بەدەست بهێنێتەوە. ئێوە قەرزاری گەلی ئێرانن و هێشتا دەبێت زۆر هەوڵ بدەن تا ڕابردوو قەرەبوو بکەنەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان جه‌نگیان بوێت، ئێمه‌ش ده‌جه‌نگین، ئەگەر بە لۆژیک بێنە پێشەوە، بە لۆژیک وەڵامیان دەدەینەوە. ئێمە ناچینە ژێر باری هیچ هەڕەشەیەک؛ با جارێکی تر ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە تا وانەیەکی گەورەتریان پێ بدەین.