كه‌ناڵی بی بی سی له زاری وته‌بێژێك به‌ناوی حكومه‌تی به‌ریتانیاوه بڵاویكردۆته‌وه كه له‌نده‌ن به‌شداری ناكات له گه‌مارۆدانی گه‌روی هورمز به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: كه‌ناڵی بی بی سی له زاری وته‌بێژێك به‌ناوی حكومه‌تی به‌ریتانیاوه بڵاویكردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان به‌شداری ناكات له‌و گه‌مارۆدانه‌ی گه‌روی هورمز كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
وته‌بێژه‌كه وتوشیه‌تی، نابێت باجی تێپه‌ڕێن له گه‌روی هورمز جێبه‌جێ بكرێت و حكومه‌تی به‌ریتانیا كارده‌كات له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی و كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، كه ئه‌وه‌ش كارێكی پێویسته بۆ پشتیوانیكردنی ئابوریی جیهان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی بژێوی له به‌ریتانیا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساو هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌كان به‌په‌له كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رفراوان بۆ پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی.