بارەگای خاتەمولئەنبیا: ئەگەر بەندەرەکانی ئێران پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێک لە کەنداو ئارامی بەخۆوە نابینێت
  2026-04-13       163       

وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەکی توند ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئەوان پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێک لە کەنداو و دەریای عومان ئارامی بەخۆوە نابینێت.

ئاوێنە: ​ئیبراهیم زولفەقاری، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرگری لە سەروەریی ئاوە هەرێمییەکانیان دەکەن و ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی "دوژمن" لە گەرووی هورمز دەکەن. زولفەقاری ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها ئەو کەشتییانەی پابەندی ڕێکارەکانی ئێران دەبن دەتوانن تێپەڕن.

​ئەم پەیامەی ئێران لە وەڵامی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دێت کە ڕایگەیاندبوو هێزی دەریایی ئەمریکا گەمارۆی گەرووی هورمز دەدات. زولفەقاری ئەو هەنگاوەی واشنتۆنی بە "چەتەی دەریایی" ناوبرد و ڕایگەیاند دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش، میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە جێبەجێ دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×