دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران چوه بواری جێبه‌جێكردن، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات كه هه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێران له گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌یان نزیك بێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ له‌ناوی ده‌به‌ن.
ئاوێنه: سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، گه‌ماری ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران چوه بواری جێبه‌جێكردن و چه‌ند خوله‌كێك دوای ئه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ وتویه‌تی، "هێزی ده‌ریایی ئێران نگرۆی ناو ده‌ریا كراوه‌و 158 كه‌شتییان به‌ته‌واوه‌تی تێكشكێندراون. ئه‌وانه‌ی نه‌مانكردونه‌ته ئامانج ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌شتییه‌كانی ئێرانن كه پێیان ده‌ڵێن 'كه‌شتییه هێرشبه‌ره خێراكان'، چونكه ئێمه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌مانبینیون."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریشی داوه "هه‌ر كام له‌و كه‌شتیانه له گه‌مارۆ ده‌ریایییه‌كه‌مان نزیك ببنه‌وه، ده‌سبه‌جێ له‌ناوده‌برێن، ئه‌ویش به هه‌مان ئه‌و شێوازی له‌ناوبردنه‌ی كه دژی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ر به‌له‌مه‌كان له‌ناو ده‌ریادا به‌كاری ده‌هێنین. ئه‌مه كارێكی خێرا و دڕندانه‌یه."
تره‌مپ وتوشیه‌تی "98.2%ی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئۆقیاوس و ده‌ریاكانه‌وه به قاچاخ ده‌هێنرانه ناو ئه‌مریكا، رێگرییان لێكراوه."