ئاژانسێكی ئێران نزیك له سوپای پاسداران رایگه‌یاند، هه‌ر له رۆژانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئێران، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان گه‌یانده ئێران.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، لە رۆژانی سەرەتای هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە مانگی رەمەزاندا، خەڵكی وڵاتانی دراوسێ لەوانە ئەفغانستان و عێراق خۆیان گەیاندە ئێران بۆ ئەوەی لەم ساتە سەختانەدا لەگەڵ برا ئێرانییەکانیان بن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دژبه‌رانی ئێران، به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه "هێرشێكی توندیان كردە سەریان، بەتایبەتیش سه‌ر عێراقییەكان كە بە رێكخستنی كاروان، خۆشەویستی خۆیان بە ئێرانییەكان نیشان دەدا. دەستیان كرد بە بڵاوكردنەوەی بابەت كە چۆن ئێران دەستی خستوەتە ناو دەستی بكوژانی هەزاران شەهیدی جەنگی هەشت ساڵە"ی نێوان عێراق و ئێران.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "زۆرینەی ئەوانەی لە رۆژانی جەنگدا لە عێراقەوە هاتن بۆ ئێران لە هێزەكانی حەشدی شەعبی بون."