دو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیان كردوه‌و پێیان راگه‌یاندون كه موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق و هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید و غالیب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم، لە وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی سەوسەن خزەیر خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەته‌كه‌مان كرد.
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو، لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری رایگەیاند، موچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، به‌گشتی له رۆژانی كۆتایی هه‌ر مانگێكدا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دواده‌كه‌وێت، ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره له‌وباره‌یه‌وه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقییان نه‌گواستۆته‌وه.
سەبارەت بەوەی هەندێک فەرمانبەر لە هەرێم کە هەژماری من-یان پڕ نەکردوەتەوە و موچەکانیان راگیراوه، به‌قسه‌ی ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی، بەهۆی پڕنەکردنەوەی ئەو هەژمارەوە کەس ناتوانێت موچەی فەرمانبەر ببڕێت و ئاماژەی بەوەشکردوه، چارەسەری کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم ته‌وتین کردنیانە.
هه‌روه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی موچەی 12 مانگی خانەنشینان، به دو په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی وتوه، تائێستا ئەو پارەیە تەمویل نەکراوه.
وه‌ك دو په‌رله‌مانتاره‌كه هێمایان بۆ كردوه، لەسەر ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمیش، سەوسەن خزەیر خەڵەف، ئاشکرایکردوه، به بڕیاری حکومەتی عێراقی دەبێت مانگانە هەرێم 120 ملیار دینار بنێرن وەک داهاتی ناوخۆ و ئەوەی بۆ مانگی سێ رویداوە چەند بەهانەیەک بوە کە هەرێم هێناویەتییەوە، دەبێت لە مانگەکانی داهاتو 120 ملیار دینار بنێرن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی شایستەی جوتیارانی هەرێم و عێراقیش، به‌رپرسه عێراقییه‌كه وتویه‌تی، لە ئێستادا پارە تەرخان نەکراوە بۆ شایستەی جوتیاران و هەرکات پارە تەرخانکرا دەیخەینە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی دابەشی بکەن.