نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گه‌مارۆ دولایه‌نه‌كه‌ی سه‌ر گه‌روی هورمز، عێراق زیاتر له 90%ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ده‌ستده‌دات.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له نوسینێكدا له فه‌یسبوك وتویه‌تی "گەمارۆی دولایەنە لەسەر گەروی هورمز بە واتای سفرکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق دێت لە ڕێگەی دەریاوە لە باشور‌و تەنیا سنوردارکردنی هەناردەکردنە بۆ نزیکەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی هێڵی بۆریی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان."
ئه‌و شاره‌زایه وتوشیه‌تی "ئەمەش واتای لەدەستدانی زیاتر لە 90%ی هەناردەی نەوتی خاوی عێراقە."