دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌لایه‌ن "كه‌سانێكی شایسته" له ئێرانه‌وه پێگه‌یشتوه‌و ده‌شڵێت، ئێرانییه‌كان به‌ته‌واوی خوازیاری رێككه‌وتنن و له كۆتاییدا هه‌ر رێكده‌كه‌ون.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی گه‌مارۆدانی گه‌روی هورمز و ئێران و چه‌ند پرسێكی دیكه قسه‌ی كرد.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ بڵاویكرده‌وه‌و خۆی له شێوه‌ی مه‌سیحدا نیشانده‌دات و پاشان پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه وتی، ئه‌و وێنه‌یه منی وه‌ك پزیشكێك كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌كات ده‌رده‌خست نه‌ك وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی مه‌سیح و ئه‌م چیرۆكه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دروستیان كرد.
له‌باره‌ی شكستهێنانی وه‌فدی دانوستانكاری ئێران و ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن تره‌مپ وتی، ئێرانییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنیان ده‌وێت.
جه‌حتیشی كرده‌وه كه ئێران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت كه ئه‌وه یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكی نێوانیان، وتیشی، له‌سه‌ر زۆرێك له خاڵه‌كان رێككه‌وتین به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی رێك نه‌كه‌وتن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تره‌مپ وتی، دڵنیاییه كه له‌دواجاردا ئێرانییه‌كان رازی ده‌بن له‌سه‌ر پرسه‌ش. وتیشی، ئه‌گه‌ر رازی نه‌بن، هیچ رێككه‌وتنێك له ئارادا نابێت.
له‌باره‌ی گه‌مارۆی ئه‌مریكییه‌كان بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران وتی، رێگه ناده‌ین ئێران هه‌ڕه‌شه له جیهان بكات به‌هۆی ئه‌و گه‌روه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا نایه‌وێت گه‌روه‌كه به‌كاربهێنێت چونكه نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه، كه‌شتییه‌كان به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌ڕۆن بۆ باركردنی نه‌وتی ئه‌مریكی.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌كان له‌لایه‌ن "كه‌سانێكی شایسته" له ئێرانه‌وه پێگه‌یشتوه‌و ده‌یانه‌وێت رێكبكه‌ون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده نییه پۆزش بۆ پاپای ڤاتیكان بهێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ویتشی، له ئێستادا شه‌ڕ له ئارادا نییه له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه گه‌مارۆیه‌كمان سه‌پاندوه‌و ئه‌وان هیچ چالاكییه‌كی بازرگانیان نه‌ماوه و "به‌ئاسانی ده‌توانین پارێزگاری له‌م دۆخه بكه‌ین."