به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئیسلام ئاباد، ئه‌مریكییه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ ئێران كردوه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببن به‌ڵام ئێرانییه‌كان پێشنیاری كه‌متر له 10 ساڵیان كردوه. په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌نێوان تاران و واشنتۆن هه‌یه‌و به‌ره‌پێشچون بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن هه‌یه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئیسلام ئاباد، ئه‌مریكا پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی ئێرانی كردوه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببن به‌ڵام ئێرانییه‌كان له وه‌ڵامدا پێشنیاری ماوه‌ی كه‌متر له 10 ساڵیان كردوه.
سه‌رچاوه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه كردوه، ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه بوه كه ئێران رازی نه‌بوه ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت و ده‌ستیش له‌و یۆرانیۆم پیتنێندراوه‌ی هه‌ڵبگرێت كه هه‌یه‌تی.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، نێوه‌ندگیره پاكستانی، میسری و توركه‌كان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه ناكۆكییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه به ئامانجی گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌رله 21ی نیسان كه ماوه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردولا كۆتایی دێت.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاكسیۆسی وتوه، په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران هه‌یه‌و به‌ره‌وپێشچونی به‌رچاویش هه‌یه له هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
تره‌مپ پێشتر وتی، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له لایه‌ن كه‌سانی شایسته له ئێرانه‌وه پێگه‌یشتوه‌و ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی خوازیاری گه‌یشتنن به رێككه‌وتن.