ئاژانسی "ئاسۆشێتد پرێس" لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکی و کەسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ڕاوێژەکان بۆ سازدانی خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئارادایە، تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەست لە هەفتەی داهاتوودا، زەمینە بۆ ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ خۆش ببکات.
ئاوێنە: ئەم ئاژانسە نووسیویەتی، جارێکی دیکە ئیسلام ئاباد وەک شوێنی میوانداریکردن پێشنیاز کراوەتەوە. بەرپرسانی ئەمریکیش جنێفیان وەک بژاردەیەکی دیکە ناوبردووە و سەرەڕای ئەوەی کات و شوێنەکە بە فەرمی دیاری نەکراون، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆکان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا لە ئارادایە.
بە وتەی دوو بەرپرسی پاکستانی کە بۆ ئاسۆشێتد پرێس قسەیان کردووە، پاکستان پێشنیازی کردووە لە ڕۆژانی داهاتوودا و پێش تەواوبوونی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە، میوانداری خولی دووەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بکات.