مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌خلاقی و ده‌ستوریی خۆی جێبه‌جێ بكات و به‌شێوه‌یه‌كی شایان، قه‌ره‌بوی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هید و ئه‌نفالكراوانه‌ی كوردستان بكاته‌وه و ده‌شڵێت، " ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتون و كه‌سیش خێری پێ نه‌كردوین".
ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال، یه‌كێك له دڕندانه‌ترین شاڵاوه‌كانی پاكتاوی نه‌ژادی و جێنۆساید بون كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوی عێراق له دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدرا و بوه هۆی بێسه‌روشوێن بون و شه‌هیدكردنی هه‌زاران خه‌ڵكی بێتاوانی كوردستان و خاپوركردنی هه‌زاران گوند و دێهاتی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م جێنۆساید و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كران، پێویسته هه‌میشه له یادماندا بمێنن و نه‌وه‌كانمان بزانن كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتون و كه‌سیش خێری پێ نه‌كردوین، به‌ڵكو به‌رهه‌می خه‌بات و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی كوردستانه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌خلاقی و ده‌ستوریی خۆی جێبه‌جێ بكات و به‌شێوه‌یه‌كی شایان، قه‌ره‌بوی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هید و ئه‌نفالكراوانه‌ی كوردستان بكاته‌وه".
ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشوری کوردستان بو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا، به هه‌شت قۆناغ ئەنجامدرا، لە کۆمەڵکوژییەکەدا 182 هه‌زار کورد شه‌هیدكران، عەلی حەسەن مه‌جدیدیش سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بو.