وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکارەکانی گرانیی نرخی تەماتە ئاشکرا دەكات
  2026-04-14     

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی نەبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتبەستن بە هاوردە، نرخی تەماتە زۆر گران بووە.

ئاوێنە: وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "لە ماوەی مانگی نیساندا نرخی (جوملە) کۆی تەماتە هەر كیلۆیەك لەنێوان 1750 بۆ 2250 دیناری عێراقی بووە، هەروەها نرخی (موفرەد) تاکیش لەنێوان 2000 بۆ 2500 دینار بووە بۆ هەر کیلۆیەک."

 پشتڕاستی دەكاتەوە، هۆکاری پشت گرانبوونی نرخی تەماتە لە عێراق بۆ "نەبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتبەستن بە هاوردە دەگەڕێتەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە: "بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ پچڕانی دەروازە سنوورییەکان دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی کەمی و گرانبوونی نرخەکان و جێگرەوەکانی تورکیا و ئوردنیش بە گران ماونەتەوە."

جەختی كردووەتەوە كە پێشبینی دەکرێت بە هاتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لەکۆتایی مانگی نیسان، نرخی تەماتە دابەزێت، هاوکات نرخی بەرهەمەکانی دیکەش بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەوپێیەی بەرهەمی ناوخۆییش دێتە دی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×