بەهۆی کارەباوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
  2026-04-14       259       

لە گەڕەکێکی پارێزگای دهۆک، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

 

ئاوێنە: ڕۆژنیوز بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی ماڵتای ناوەندی شاری دهۆک، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو میدیایە، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە دوو کرێکار سەرقاڵی گواستنەوەی کەلوپەلی ماڵێک بوون، لەکاتی دەستکاریکردنی ئامێرە کارەباییەکاندا، شۆرتی کارەبا دروست بووە، بەهۆیەوە خاوەن ماڵەکە کە تەمەنی لەنێوان ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵدایە، لەگەڵ کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتە روو، هەر لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی تریش بریندار بووە کە دانیشتوی شارۆچکەی سێمێلن.

هاوکات سەرچاوەیەک لە تەندروستی دهۆک رایگەیاندووە، باری تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدایە، تەرمی قوربانییەکانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری شارەکە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×