ترەمپ: لەوانەیە دانوستانەکان دوو ڕۆژی دیکە دەستپێبکاتەوە
  2026-04-14       218       

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەوانەیە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە پاکستان دەستپێبکەنەوە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی وت "بەڕاستی باشترە دانوستانەکان لە پاکستان بن، چونکە لەوانەیە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا شتێک ڕووبدات و ئێمە ئارەزوویەکی زۆرمان هەیە کە بچینە ئەوێ".

وتیشی "فەرماندەی سوپای پاکستان کارێکی ناوازە لەم دانوستانانەدا دەکات. سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە "ئەو بێوێنەیە و هەربۆیەش ئەگەری ئەوەی دووبارە بچینەوە ئەوێ زۆرە".

پێشتر بڵاوکرابووەوە کە لەوانەیە ڕۆژی پێنجشەممە گەڕی دووەمی دانوستان دەستپێبکەنەوە؛ هەرچەندە هێشتا ئەنجامدانی گەڕی نوێی گفتوگۆکان بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە.

هەروەها خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران دوای ٢١ کاتژمێر لە ئیسلام ئاباد ڕۆژی شەممە بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات. بەرپرسانی پاکستان پێشنیاریان کردووە کەلە چەند ڕۆژی داهاتوودا میوانداری خولی دووەمی دانوستانەکان بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×