چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت
  2026-04-14     

بەپێی وتەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلوحەق، چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی یەكلاكردووەتەوە و لەكۆبوونەوەی داهاتوو ناوی كاندیدەكە رادەگەیەنێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلوحەق بەكوردستان 24ـی وت "لە كۆی 12 سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، 11 سەركردە لەگەڵ گۆڕینی نوری مالیكین و دەیانەوێت پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ محەمەد شیاع سودانی یان باسم بەدری بێت".

سەعد وتیشی "سبەی چوارشەممە یان پێنجشەممە، بەكۆدەنگی پۆستە یەكلادەكرێتەوە".

لایخۆشییەوە باسم عگێلی ئەندامی تیمی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، بەكوردستان 24ـی راگەیاند "پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێژەی 70% بۆ سودانی یەكلابووەتەوە، 20% بۆ باسم بەدری، 10% بۆ عەبدولئیلاهـ نائیلی یەكلا بووەتەوە. لەنزیكترین كۆبوونەوە رادەگەیەنرێت".

چوارچێوەی هەماهەنگیی نۆ كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە، ئەوانیش؛ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتیی یاسا، باسم بەدری سەرۆكی دەستەی لێپرسینەوە و داپەروەری، حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر، محەمەد ساحب دەراجی راوێژكاری سەرۆكوەزیران، عەلی شوكری راوێژكاری باڵای سەرۆككۆمار.

جگە لەوەش مالیكی ناوی هەریەك لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس، باسم بەدری و عەبدولئیلاهـ نائیلی سەرۆكی دەستەی شەهیدانی عێراقی پێشكەش كردووە؛ وەك شوێنگرەوەی خۆی.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×