دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەروی هورمز به‌شێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە. ده‌شڵێت، چین رازی بوه چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەروی هورمز بەشێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە. من ئەمە له‌پێناو ئەوان و هەروەها له‌پێناو ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م، ئەم دۆخە هەرگیز دوبارە نابێتەوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، چینییه‌كان ڕازی بون به‌وه‌ی كه چەک بۆ ئێران نەنێرن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سەرۆکی چین باوەشێکی گەورە و گەرمم پیا دەکات کاتێک لە چەند هەفتەی كه‌می داهاتودا دەگەمە ئەو وڵاته. ئێمە زۆر ژیرانە و زۆر بە باشی پێکەوە کار دەکەین! ئایا ئەمە لە شەڕکردن باشتر نییە؟ بەڵام له‌بیرتان بێت، ئەگەر ناچار بین به شه‌ڕ، ئێمە لە شەڕکردندا زۆر باشین، لە هەر کەسێکی تر زۆر باشترین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، به كارێكی "نابه‌رپرسانه" ناوبرد كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی "لاوازكردن"ی ئاگربه‌ست.
هه‌ر دوێنێ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن چین ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی نوێی به‌رگریی ئاسمانی بداته ئێران، "به‌ته‌واوه‌تی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراون."